له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ پارێزه‌ری دانیشتووی شاری ڕه‌شت كه پێشووتر له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
ئه‌و سێ پارێزه‌ره به ناوه‌كانی “”تاهره پوورئیسماعیلی، مەعسوومه پوورشه‌هرانی و محه‌ممه‌د ڕه‌زا تاك“، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به تۆمه‌تی پارێزوانیلە چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراوێكی سیاسی و عه‌قیده‌تی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو. شایانی باسه له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٧ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسی چه‌ند كه‌سیان دیار نییه.