کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ شاره‌كانی كامیاران، دیوانده‌ره‌ و نه‌غه‌ده‌

2 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران، دیوانده‌ره‌ و نه‌غه‌ده‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕه‌زا مورادیشارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری كامیاران، كه‌ ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌ز به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ به‌ ناسناویكاوه‌ عه‌بدیڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌ز، به‌ دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاردی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ڕژیم له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی ئازاد كرا. هه‌روه‌هامحه‌ممه‌د سۆهرابیخه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیكه‌ ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه‌.