له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ لاوی خه‌ڵكی شاری ئابدانان كه بۆ ماوه‌ی ١٨ ڕۆژ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتدا بوون، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ شارومه‌نده به ناوه‌كانی “سوهه‌یل پاكرزان، حسێن حاجیان و ئیلیا ئیمانی”، كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ كه‌متره، پاش ڕاگرتنیان بۆ زیاتر له ١٨ ڕۆژ له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، هه‌ر یه‌ك به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كراون. شایانی باسه ئه‌و سێ هاووڵاتییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان تاكوو كاتی ئازادیان، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی به‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.
