ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ره‌ئیسی شورای ئیسلامی كاری ڕژیم له شیركه‌تی ئازه‌ئابی ئه‌راك ڕایگه‌یاند، كه سێ كه‌س له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ئه‌م شیركه‌ته به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به جۆره هه‌مووی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ئه‌م كارخانه‌یه ئازاد كراون. ٤٢ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ٣٩ كه‌سیان پێشتر به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كرابوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه كرێكاران خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له مانگی پوشپه‌ڕ تا ئێستا و قه‌راردادی كاری دائێم، په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون.