ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندان، “ساکار عەینی”، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای ١٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی دوو ملیاردی تمەنی و “سیامەند خاڕەزم” و “موراد ساعی” دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دوای سێ حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنیان، ئازاد کران.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ساکار” دەرچووی بەشی بیناسازی زانکۆی ورمێ ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی ههتاوی هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەلایەن هێزه ئهمنیهكانی ڕژیم لە تاران دەستبەسەر و بۆ ناوەندە ئەمنییەكانی شاری ورمێ گوازرایەوە.
ئەو چالاکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی «بەغی» خراوەتە پاڵ و ههر یهكه له “سیامهند و مورادیش” لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.