به ئازاد كردنی ٦ كه‌سی دیكه له كرێكارانی كارخانه هێپكۆ له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ئه‌م هه‌فته‌یه، سه‌رجه‌م كرێكارانی هێپكۆ به قه‌راری وه‌سێقه به شێوه‌ی كاتی له زیندان ناوه‌ندی ئه‌راك ئازاد كران.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ڕایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م كرێكاران به قه‌راری وه‌سێقه یان سه‌نه‌د ئازاد كراون و قه‌راره په‌روه‌نده‌كانیان له دادگا بكریته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌مه باورێكی غه‌ڵه‌ته كه كرێكاران ئازاد كراون و دادگا كارێكی به‌سه‌ریانه‌و نیه، ئه‌م كه‌سانه ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك یان دوو هه‌فته‌ی دیكه خۆیان به دادگا بناسێنن و به دوای به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه‌یانه كه كرێكاران یان ته‌بره‌ئه ده‌بن یان حۆكمیان پێده‌درێت. شایانی باسه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دادگا ١١ كه‌سی له كرێكارانی دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه بانگهێشت كردووه و هێشتا خۆیانیان به دادگا نه‌ناسییوه. كه وابو ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران بۆ پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان درێژه‌ی ده‌بێ.