له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له شاری سه‌قز و گوندی “سیسێر” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ئه‌سعه‌د سدیقی” له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانانی هه‌ڵۆی سه‌قز” به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاری تا كاتی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی، له زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن زاده” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و ناسراو به “مینه”، خه‌ڵكی گوندی سیسێر سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، پاش ٧ مانگ و ١٣ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی ئه‌و شاره، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌رده‌شته‌وه هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.