به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئیسماعیلی و ئه‌حمه‌د زه‌ره‌نگ“، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی ئازاد كرانیان، زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نه‌بوو.
