کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی چاڵدێران بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی كاتی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی چاڵدێران 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی سەرماوەز، “محەمەد خالیدی” لە گەڵ کوڕە ١٦ ساڵانەکەی به‌ناوی “ئەحمەد خالیدی” کە خەڵکی شاری چالدێرانی سەر بە پارێزگای ئورمیەن، دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خالیدی، ئەو باوک و کوڕە لەو ماوەیە کە دەستبەسەر بوون، له‌ مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەبووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم تۆمەتبار کراون. ناوبراوان ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی ڕەزبەر لە گوندی “سگریک”ی چالدێران لەلایەن هێزەئه‌منیه‌كانی ڕژیم بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوون.