کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه

ئازادی كاتی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “سه‌یدخالد شه‌یخ ئه‌حمه‌دی و “سه‌یدسامان شه‌یخ ئه‌حمه‌دی” ك ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌یدخالد شه‌یخ ئه‌حمه‌دی و “سه‌یدسامان شه‌یخ ئه‌حمه‌دی” ڕۆژی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سه‌ید خالد” به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه‌ و ڕۆژی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سه‌ید سامان” به‌ دانانی بارمته و تا كاتی دادگایی كردن له‌ زیندان ئازاد كراوه‌.