ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٢١ مۆعه‌لیمی به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به‌دانانی وه‌سیقه و به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكران.
ناوی مۆعه‌لمیانی ئازادكرا‌و بریتییه له: “خالد عه‌بدۆڵڵاهی”، “محه‌ممه‌د فه‌تاحی”، “سۆله‌یمان عه‌بدی”، “عه‌زیز مه‌رزی”، “لۆقمان ئه‌ڵڵامۆرادی”، “ئه‌حمه‌د قادری”، “كه‌یوان محه‌ممه‌دی”، “خالد شێخی”، “ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌جزاده”، “سه‌ید سه‌لاح حسێنی”، “تاهیر حامدی”، “زاهد مۆرادی”، “حیسام خاكپوور”، “حه‌سه‌ن ڕه‌حیمیان”، “تاهیر قادرزاده”، “ئیسماعیل ڕه‌یحانی”، “ئامانج ئه‌مینی”، “حسێن محه‌ممه‌دی”، “قادر یه‌سرابی”، “مۆحسین شكووهی” و “ئاوات ڕه‌زه‌وی”.