ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، “موجته‌با وه‌یسی” خه‌ڵكی شاری كرماشان كه له پاركی شیرینی كرماشان و له پێش چاو هه‌مووان به توندوتیژی و بێڕێزییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ ملیۆنی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به بیانووی ڕێكخستنی مه‌راسمی نه‌ورۆز له شاری كرماشان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. موجته‌با له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێه‌بش كرابوو و له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمدا بوو. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوون و زه‌وت كردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردوه، به‌ڵام به هۆی كۆڵنه‌دانی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ، ئه‌م پیلانه‌ی كۆماری ئیسلامی تێكشكێندرا و نه‌ورۆزێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌موو كوردستانی ڕازانده‌وه.