ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، “ئیدریس محه‌ممه‌د زاده” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو،به دانانی بارمته‌ی قورسی سێ ملیاردی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیان له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا، له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌و هێزه‌دا بوو. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.