ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئه‌یوب جه‌وانپوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی له زندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ پاش هێرشی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی شاری سه‌قز بۆ سه‌ری، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراو و هه‌روه‌ها له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” شاری سه‌قزه و پێشووتریش به هۆی چالاكییه‌كانی باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
