به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری سنه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌باح ساڵحی” خه‌ڵكی گوندی “حه‌سه‌ن ئاوا” سه‌ر به شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه ناوبراو تا كاتی ئازادكرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه.
