ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “بێهنام فاتحی“، به دانانی بارمته به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه ئازاد كرا.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كراوه. شایانی باسه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئازاد كردنی، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
