ڕۆژی ڕابردوو، “پوران نازمی” چالاكی مه‌ده‌نی، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبرا له ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی “خوسره‌و عه‌لیكوردی ” له شاری ماشه‌هه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرا. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه له ساڵانی ڕابردوو و هه‌روه‌ها له ڕه‌وتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا، چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ناڕه‌وای قه‌زایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه تا كاتی ئازاد كرانی، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێه‌بش كرابوو.
