به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاری ئیلام، پاش ٢٢ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌نده لە كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانییەوە تاكوو ئێستا، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدا بووه.
