کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتیی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

ئازادی كاتیی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز 1

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز پاش زیاتر له‌ ٤٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به‌ دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كران.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ به‌ ناوه‌كانیحامید نه‌باتی و مسته‌فا میسری، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ تا كاتی ئازاد كرانیان، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون.