به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی سیاسی و له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان له ئێران، به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتی له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوین ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه به ناوی “زه‌هرا ئیراندوست” و یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد حه‌یده‌ری” یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێكه‌وتی ٦ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕێبه‌ندان، ڕه‌وانه‌ی زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوین كراوه.
