ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “فەرهاد شێخی”، چالاکی کرێکاری، بە بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و به شێوه‌ی کاتی لە زیندانی کەرەج ئازاد کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرهاد شێخی” ٧ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌رسه‌ر كرا. ناوبراو پێشتریش لە ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان دوای دەرچوونی فەرمانی لێبوردن لە زیندان ئازاد کرابوو.
