کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی فۆئاد فەتحی پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی

ئازادی فۆئاد فەتحی پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان،فۆئاد فەتحیچالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢س هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەمنیەتی ڕژیم لە شاری تاران کرا. ناوبراو پاشان لە لایەن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتیئەندامتی لە گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی، تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتحوکمی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا و دواتر ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، حوکمەکەی پێ ڕاگەیندرا. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی، چەندین جار بە هۆی گوشاری هێزەکانی ڕژیم لە زیندانی ئێڤین بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی، مانی لە خواردن گرتووە و ئەمەش مەترسییەکی جددی لە سەر تەندروستی درووست کردبوو.