ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، فوئاد كه‌شاوه‌رز گۆرانیبێژی خه‌ڵكی سه‌قز به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، فوئاد كه‌شاوه‌رز هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمی نه‌ورۆزی شارۆچكه‌ی ساحیب له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له ژێر لێپرسینه‌وه دا بووه و ڕۆژی سێشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه.