ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، فه‌رزانه ڕه‌شیدی، ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری بانه پاش دوو مانگ به‌ندكران به دانانی بارمته‌ی یه‌ك و نیو ملیارد تمه‌نی له زیندانی سه‌قز ئازاد كرا.
ڕۆژی ٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، فه‌رزانه ڕه‌شیدی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوكات هاوژینه‌كه‌ی به ناوی سامان كه‌ریمی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی بانه له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو هاوژینه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌نجام دراوه و هه‌ر دووكیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕوون نییه.