به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سه‌قز پاش تێپه‌ربوونی ٧٠ ڕۆژ به‌سه‌ر به‌ندكرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندانی سه‌قز ئازاد كرا.
“عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی دا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.