ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، باوك و كوڕێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی عه‌بدۆڵڵا و هێمن قولی زاده به دانانی وه‌سیقه و تا كاتی دادگایی كردنیان له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كران.
ڕۆژی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی قولی زاده و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان دا، “عه‌بدۆڵڵا و هێمن”یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی بۆكان گواسته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو، هه‌ر یه‌ك له‌و باوك و كوڕه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كران.