له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ڕەسووڵ لاوازە، “شۆڕش ئەحمەدی”، “کەریم مووساخەلیفانی”، “سەلام مووساخەلیفانی” و “حیسامەدین خزرزادە”، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی وه‌سیقه لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران. هه‌روه‌ها، له شاری مه‌هاباد، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر بایەزیدی ئازەر”، خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد، بە دانانی وه‌سیقه بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەمشارە ئازاد کرا.
به پێی راپۆرتوكان، ئەو شه‌ش هاووڵاتییە، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکان له شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار، ڕەوانەی گرتووخانه‌كانی نەغەدە و مه‌هاباد کرابوون. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییانه، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە. شایانی باسه كه ئه‌م پێنج هاووڵاتیه به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.