ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ش خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی شاری هه‌مه‌دان، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی له زیندانی “ئه‌لوه‌ند” ئازاد كران.
ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “مهرداد سه‌یفی، ئومید كه‌ریمی، مهرداد ته‌هماسبی، سه‌ید عه‌باس حسێنی،محه‌ممه‌د ڕه‌سوول حه‌یده‌ری و مورته‌زا باسره بین”، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به وه‌رگرتنی خوێندكاری شارومه‌ندی عراق و په‌یوه‌ندیدار به گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زانكۆی هه‌مه‌دان، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی “ئه‌لوه‌ند”ی هه‌مه‌دان كران. شایانی باسه له ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به سه‌ر ئه‌و شه‌ش خوێندكارهدا سه‌پێندراوه، له لقی پێنجی دادگا ئینقلابی شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه ده‌چێت.
