کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سێ هاووڵاتی به دانانی وه‌سێقه‌ له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ئازادیی سێ هاووڵاتیی به‌ دانانی وه‌سیقه‌4444

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی رێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی،”ره‌حمان ئیبراهیمی”،”تالێب رێحانی” و “ره‌شید رێحانی”، به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌شێوه‌ی كاتی، له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌، ئازاد كران.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ رێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، “،”تالێب رێحانی” و “ره‌شید رێحانی”، له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ و “ره‌حمان ئیبراهیمی”، له‌ شاری پیرانشار، به‌ شیوه‌ی جیاجیا، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌، راگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده‌ كران.