له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “عوبەید ئەنوەری”، “ڕێبوار چارکداری” و “دلێر شامحهممهدی” بە دانانی بارمتە و به شێوهی كاتی لە زیندان ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان، “ڕێبوار چارکداری” و “عوبەید ئەنوەری” خهڵكی شاری شنۆ لە ڕێکەوتی 11ی گەلاوێژ و “دلێر شامحەممەدی” خهڵكی شاری دیواندهره لە ڕێکەوتی 3ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر كرابوون.
