ڕۆژی پێنجشەممە 25ی مانگی سەرماوەز، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە ناوەکانی “محەممەد ئەحمەدی” و “فەرید درەخشانی” و “ئیدریس بەهرامیان” به دانانی وهسیقه و به شێوهی كاتی له زیندانی مهریوان ئازاد كران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ هاوڵاتییە بە وهسیقهی 500 ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراون. جێگای ئاماژەیه کە، ئهو سێ هاووڵاتییه لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەسبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیتلاعاتی مەریوان كرابوون.