به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ ده‌ستبه‌سه‌كراو به ناوه‌كانی فه‌رهاد زه‌ندی، مێهدی جه‌وانمه‌ردی و فه‌رشاد سه‌یدی پاش ٥٠ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ئازاد كراون.
ڕۆژی ٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، فه‌رهاد زه‌ندی شارومه‌ندی خه‌ڵكی دێولان و مێهدی جه‌وانمه‌ردی و فه‌رشاد سه‌یدی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا دادگایی بكرێن.
