له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراوی كورد له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، پاش تێپه‌ڕاندنی ٣٠ ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان له زیندان ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، دوو كه‌س له‌و زیندانیانه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)” ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌كێكی دیكه‌یان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه به زیندانی درێژخایه‌ن مه‌حكووم كرابوون. ناوی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بریتیه له : “حه‌مدی دمیركران”، “ئه‌حمه‌د كیلیچ” و “حسێن بیلگه”.
