ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، سپیده قوڵیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، پاش زیاتر له دوو ساڵ به‌ندكران ئازاد كرا.
ناوبراو ماوه‌ی دوو ساڵ و دوو مانگ و ٢٦ ڕۆژی لە زیندان بەسەر بردووە و ڕۆژی ڕابردوو به‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی ئێڤین ئازاد كراوه. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، سپیدە قۆلیان له گرته ویدیۆیه‌كدا ڕه‌خنه‌ی توندی له عه‌لی خامنه‌یی گرت، به‌و هۆیه‌وه دووباره ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.