کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

“ئازادی سوله‌یمان عه‌بدی” به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی سه‌قز

ئازادی سوله‌یمان عه‌بدی به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی سه‌قز 1

سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لمیانی سه‌قز و زیویه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

“سوله‌یمان عه‌بدی” پێشتر و له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای گشتی و ئینقلابی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له‌ گۆڕستانی ئایچی”، به‌ ٨ مانگ زیندان و ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ی سنفیه بۆ حوكمی ئاوه‌ڵا گۆڕاوه‌ و ڕۆژی ڕابردوو به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی سه‌قز ئازاد كراوه‌.