ڕۆژی شەممە سامان کەریمی تهمهن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بانە، پاش دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سامان کەریمی و فەرزانە ڕەشیدی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەرکران. سەرەتاکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، سامان کەریمی، لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی بانە بۆ زیندانی ئهو شاره ڕاگوێزرا و فەرزانە ڕەشیدی ڕهوانهی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز كرا. پێنجی گەلاوێژی ئهمساڵ، فەرزانە ڕەشیدی هاوژینی ناوبراو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و نیو تمهنی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.