کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی زانیار ئه‌فسه‌ری به‌ دانانی بارمته‌

ئازادی زانیار ئه‌فسه‌ری به‌ دانانی بارمته‌ 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیێكی كورد به‌ ناوی “زانیار ئه‌فسه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی نێ سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ دانانی بارمته‌،به‌ كاتی تا دوایی هاتنی قۆناخه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كرا.

“زانیار ئه‌فسه‌ری” به‌ دوای دوایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان گواستراوه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌، ناوبراو كاتێك له‌ به‌ندینخانه‌دا بوو له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێ به‌ش بووه‌.  “زانیار ئه‌فسه‌ری” له‌ له‌ ڕوۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، به‌ بێ حوكمی دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.