کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو چالاکی سیاسی بە دانانی بارمتە لە شاری تاران

ئازادی دوو چالاکی سیاسی بە دانانی بارمتە لە شاری تاران 2

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، دوو چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری تاران، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەرکرانیان، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو دوو چالاکوانە بە ناوەکانیجەواد ئیمام و ئیبراهیم ئەسغەرزادەڕێکەوتی ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێكی نادیار کران. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو شارومەندە تا کاتی ئازاد بوونیان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون و هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت، لێپرسینەوە و تەنانەت حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.