کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی ناسراو له ‌زیندانی ئێڤین

ئازادی دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی ناسراو له ‌زیندانی ئێڤین 3

ئازادی دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی ناسراو له ‌زیندانی ئێڤین

پێشتر پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوانه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ “نیلووفه‌ر به‌یانی”، “سپیده‌ كاشانی”، “هوومه‌ن جه‌وكار” و “تاهر قه‌دیریان” چوار چالاكی ژینگه‌پارێزی زیندانی به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون و بڕیاره‌ له‌ زیندان ئازاد بكرێن. ئه‌و چوار چالاكه‌ ژینگه‌پارێزه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ چالاكی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “كاڤووس سه‌یدئیمامی”، “موراد تاهباز” و “عه‌بدۆلڕه‌زا كووهپایه‌” له‌ زستانی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.