کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی

ئازادی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “خه‌مان ئه‌حمه‌دی” و “لۆقمان مه‌ولانی” خه‌ڵكی گوندی “بێتاس”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌هاباد، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “لۆقمان مه‌ولانی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز و “خه‌مان ئه‌حمه‌دی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كرابوون و به‌ دوای كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ زیندانی مه‌هاباد.