کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی دوو هاووڵاتی بە دانانی وه‌سێقه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و سنه‌

ئازادی دوو هاووڵاتی بە دانانی وه‌سێقه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی ورمێ

رۆژی چوارشەممە 21ی ڕەشەممە، ” حسێن محەممەد پوور” هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی و “ئەکرەم ئەدوایی” خەڵکی گوندی سلێن سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای ســنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە به‌ندیخانه‌كانی مەریوان و ورمێ ئازاد كران.

جێی ئاماژه‌یه‌، ” حسێن محەممەد پوور”  ڕێکەوتی 11ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری شــنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە کۆتاییەکانی هەمان مانگ بە مەبەستی لێپرسینەوە، بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازرا. لە هەواڵێکی دیکەدا، چوارشەممە 20ی ڕەشەمە، “ئەکرەم ئەدوایی” خەڵکی گوندی سلێن سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای ســنە، ڕێکەوتی 23ی بەفرانبار لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی ‌ڕژیم لە مەریوان ڕاگوێزرابوو و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌.