چوارشەممە 25ی خاکەڵێوە، “ئایدین مورادخانی” و “ئارام نیک پەی” دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌لكی ورمێ و مه‌ریوان، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ و مه‌ریوان ئازد کران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایدین موراد خانی”، ئەندامی ڕێكخراوی توێژینەوەی ئێران بووه و لە ڕێکەوتی 5ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ دەسبەسەر کراوه. هه‌روه‌ها “ئارام نیک پەی” خەڵکی گۆندی نێ سەربە شاری مەریوانە و لە ڕێکەوتی 22ی خاکەڵێوە له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.