له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو زندانی سیاسی به ناوه‌كانی “وریا فه‌ره‌جی” خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان و “ئه‌یووب موسه‌وی” خه‌ڵكی گوندی “میرئاوا”ی شاری شنۆ، به شێوه‌ی كاتی له به‌ندیخانه ئازاد كران.
به پێی راپورته‌كان، “وریا فه‌ره‌جی” له ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له جیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری مه‌ریوان به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا كه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ كه‌م كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ” ئه‌یووب موسه‌وی” له گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ” به ٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم و ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده كرا.
