له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “شێركۆ ئاگووشی” خه‌ڵكی پێرانشار، و “جه‌ماڵ مه‌حاڵی”(نه‌هاڵی) خه‌ڵكی شاری شنۆ، به دانانی وه‌سێقه له گڕتووخانهی ورمێ ئازادكران.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتیه به ناوه‌كانی “شێركۆ ئاگووشی” خه‌ڵكی پێرانشار، و “جه‌ماڵ مه‌حاڵی”(نه‌هاڵی) خه‌ڵكی شاری شنۆ، پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی”ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون كه به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون.