ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی هێمن به‌هرامی و سۆران ئه‌رشه‌د به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێمن به‌هرامی و سۆران ئه‌رشه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرابوون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، ئه‌و دوو شارومه‌نده به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.