له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٢ و ١٣ی خەر‌مانان، دووهاووڵاتی به‌ندكراو له شاره‌كانی ورمێ و سنه، به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ئه‌یوب هه‌ركی” هونه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی شاری ورمێ، پاش چه‌ند ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیار و پانسه‌د ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دێگولان و دانیشتوی شاری سنه به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌ڵڵا ڕه‌زایی” پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.