کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو شارومه‌ندی فه‌رانسه‌وی له‌ زیندانی ئێڤین

ئازادی دوو شارومه‌ندی فه‌رانسه‌وی له‌ زیندانی ئێڤین 1

ڕۆژی ڕابردوو،سیسیل كۆهلر و ژاك پاریسدوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی وڵاتی فه‌رانسه‌، پاش سێ ساڵ به‌ندكران له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئازاد كران.

ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی و هاوكات له‌ گه‌ڵ سه‌ردانیان له‌ ئێران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، میدیاكانی سه‌ر به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیلوسیخۆڕی، حوكمی قورس به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ پاش ئازاد كرانیان له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی كونسولخانه‌ی فه‌ڕانسه‌ بوون.