له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جەلال وەفایی” خەڵکی بۆکان و “جەعفەر حەسەنپوور” خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” و دانیشتووی شاری شنۆ، به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
شایانی باسه کە “جەلال وەفایی” ڕۆژی پێنجشەممە 24ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه له شاری بۆكان دەستبەسەر کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه “جەعفەر حەسەنپوور” ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی جۆزەردان، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرابوو. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.