کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی دووچالاكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز و شنۆ

ئازادی دووچالاكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانه‌كانی سه‌قز و شنۆ 1

لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “رەحمان رەحیم‌پوور” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕاندانی سزای ١٠ مانگ بەندکران و “سینا مینایی” هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ پاش لێپرسینەوە، له‌ زیندان ئازاد کران.

“ڕەحمان ڕەحیم‌پوور” رۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بە شێوەی نایاسایی دەستبەسەر کرابوو. پاشان لە مانگی  بەفرانباری هه‌مان ساڵدا لە لایه‌ن دادگای سەقزه‌وه‌ بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. هه‌روه‌ها “سینا مینایی” له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵدا بە تۆمەتی” هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ کرا بوو.