پتر له ٢ حه‌فته به‌سه‌ر ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا تێپه‌ڕ بووه. له‌م ئاخێزه‌دا ملیۆنان ئینسانی خه‌باتكار و هه‌ژاری سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ دیفاع له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان شه‌وی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاره‌كانی ئێران هاتنه سه‌رقامه‌كان. ڕژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، بێجگه له كوشتنی سه‌دان كه‌س له لاوان و منداڵان، هه‌زارانی ئینسانی دیكه‌شی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ر شه‌قام و له‌ناو ماڵه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی كرد. ئه‌م ڕژیمه دڕنده‌یه به هه‌زاران به‌كرێ گیراو و جه‌للادی بۆ چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگا، له گیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌رداوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ڵك له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز كاره‌به‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات باسی له‌وه كرد كه ته‌نیا له خووزستان ٧٩ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
وته‌كانی سه‌رانی ڕژیم له خامنه‌یی و ڕووحانیه‌وه تا به‌رپرسانی سپای پاسداران و ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زائی ڕژیم كه خه‌ڵكی ناڕازی و وه‌گیان هاتوو به ده‌ست و پێوه‌ندی ده‌ره‌كی، تیرۆریست و ئه‌رازل و ئه‌وباش و سووتێنه‌ری سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، وه‌سف ده‌كه‌ن، ته‌نیا درۆیه‌كی بێشه‌رمانه‌یه بۆ زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و توقاندن له كۆمه‌ڵگادا و پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ كوشتن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك. تۆمه‌تی بێ پایه و هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی زۆره‌ملی و سه‌پاندنی ئه‌م تۆمه‌تانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه و ده‌ست و پا شكاندنی داعشانه‌ی به‌ندكراوان له لایه‌ن بازجوویانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، ساڵانێكه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ڕسوا بووه و ڕژیم به‌م سێناریۆیانه ناتوانێ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران بترسێنێ و به‌ر به درێژه‌ی خه‌باتیان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ڕژیمه دژه ئینسانه بگرێ. له ڕاستی دا ئه‌وه ڕژیم خۆیه‌تی كه ده‌مێكه ترسی مه‌رگ كه‌وتووه‌ته ناو دڵێوه. یه‌دوڵڵا جه‌وانی جێگری سیاسی سپای پاسداران دانی به‌وه دانا كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ٢٩ ئۆستاندا له ئارا دا بووه و وێڕای ئاماژه به‌و ڕاستیه كه ئه‌م ڕووداوه به‌م به‌ریناییه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی ڕابردووی كۆماری ئیسلامی‌دا بێ وێنه بووه، وتی “هه‌موو خاوه‌ن بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له باروودۆخی ئابووری و گوشار و گه‌مارۆی ده‌ره‌كیی ئێستادا، ناكرێ وڵات به درووستی ئیداره بكه‌ین.”
كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا نه ئامارێكی له ژماره‌ی گیان به‌خت كردوانی سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناو زیندانه‌كان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا داوه‌ته ده‌ر و نه ناسنامه‌یانی دیاری كردووه و نه ئاماده‌شه ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ناوه‌كانیان ڕاگه‌یه‌نێت. ده‌زگاكانی ئیتلاعات و سپای پاسداران هه‌تا ئێستا نه ڕێگه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان داوه تا له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ندی بگرن و نه به بنه‌ماڵه‌كانیشی ڕاگه‌یاندووه كه چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان هاتووه. ئاخۆندێكی جه‌للاد وه‌ك جه‌عفه‌ر مۆنته‌زری دادستانی گشتی ڕژیم به شانازیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێ : “ڕێگه‌مان نه‌داوه ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كان و زیندانیه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌ست كه‌س بگات.” ئه‌و به خۆشحاڵیشه‌وه ده‌ڵێ كه خه‌ڵك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچ ئامار و زانیاریه‌كیان له‌به‌ر ده‌ست دا نییه. ئه‌و به‌و قسانه‌ی به خه‌یاڵی خۆی ده‌یهه‌وێ به خه‌ڵك و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئه‌و هۆشداره بدات كه گۆیا ده‌توانن هه‌ر به‌ڵایه‌ك كه بیانهه‌وێ به‌سه‌ریان بێنن. به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه. خه‌ڵك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت زانیاری واقعی به‌ده‌ست دێنێ. به‌ڵام ئیعترافی ڕۆژی ڕابردووی ئۆستانداری تاران به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠٢١ كه‌س له تاران و پشتڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ هه‌زار كه‌س له لایه‌ن وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیس، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌م باره‌وه نه‌رگس محه‌ممه‌دی وته‌بێژی ناوه‌ندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كه خۆی یه‌كێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئێوینه وتی” لاوان له باروودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دان و له به‌ندی تاوانبارانی جه‌نایی و موعتاده‌كاندا ڕا‌گیراون.”
ڕژیمی ئیسلامی له باروودۆخێكدا ده‌ستی داوه‌ته ئه‌نجامی وه‌ها جه‌نایه‌تێك كه ڕاپه‌ڕینی هه‌ژارن له وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت له عێراق و لۆبنان سیاسه‌تی ده‌خاڵه‌ت گه‌ری و نوقم له گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی و گرووپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كانی نزیك به‌م ڕژیمه‌یان كردووه‌ته ئامانج. كه‌وابوو یه‌كێك له سیاسه‌ته كه‌ڵان و پڕ هه‌زینه‌كانی كۆماری ئیسلامی شكستی هێناوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆماری ئیسلامی به‌هۆی باروودۆخی خراپی ئابووری و سیاسی، له وڵامدانه‌وه به خواسته‌كانی خه‌ڵك واته دابین كردنی نان و كار و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵ، داماوه و له دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه له ئێران تۆقیوه. بێ گومان باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانی ٢٠ ملیۆن خه‌ڵكی هه‌ژاری په‌راوێز نشینی شاره‌كان و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و باقی توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، دیسان یه‌خه‌ی ڕژیمی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه و بارگه و بنه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دز وگه‌نده‌ڵه بۆ هه‌میشه ده‌خاته زبڵدانی مێژووه‌وه.
به‌ڵام تا ئه‌و كاتیش ناكرێ هیچ هه‌وڵێك نه‌درێت. نابێ ڕێگه بدرێ هه‌زاران كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه كه هه‌ر ئێستا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و مه‌ترسیی مه‌رگ و سه‌پاندنی سزای قورس دان به ته‌نیا و بێ پشتیوان له زیندانه‌كاندا بمێننه‌وه. پێویسته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ئێران به ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر زیندانه‌كان و مه‌جلیس و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ڕژیم، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه بن. پێویسته له به‌رامبه‌ر وڵامی نه‌رێنی و درێژه‌ی توندوتیژی ڕژیم، به ڕێكخستنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له شاره‌كانی ئێران، ژیانی لاوانی گرفتار له ژێر چنگی ڕژیم، ڕزگار بكرێت. مانگرتنی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه كه ڕژیم له به‌رامبه‌ریدا داماو و زه‌وی گیر ده‌بێت. ده‌كرێ به پێكهێنانی كۆمیته‌ی دیفاع له ئازادی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و كۆمیته‌ی دیفاع له مافخوازیی بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت كردوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵه‌وه‌ر، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به خواستی سزادانی هۆكار و بڕیارده‌رانی ئه‌م كوشتاره، ڕژیم به تاوانی جه‌نایه‌ت و قه‌تڵ و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ بخرێته ژێر گوشار و لێپرسینه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیۆن و كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كوشتار و ئه‌شكه‌نجه، ده‌كرێ هه‌زینه ده‌ست بردن بۆ گیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه بۆ ڕژیم به‌رینه سه‌ر.